لەسەر رێگای هەولێر - دهۆک
دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا
964+
توانا نەقی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای نێوان هەولێر – دهۆک دوو کەس بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا، سیانیش بریندارن.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، رووداوەکە بە دیاری کراوی لە نزیک گوندی شاخۆلان بووە لە رێگای هەولێر – دهۆک و بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە بووە.
دەشڵێت، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری سانیا بەهۆی تیژڕەوەیی و تەڕبوونی رێگاکە بەهۆی بارانەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە.
لە ئەنجامدا پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە چەند جارێک خۆی کێشاوە بە راگری ئەملاوئەولای شەقامەکەدا پاشان لە شەقام دەرچووە و وەرگەڕاوە، دووکەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.