17 کیلۆمەترە
هێڵکاریی شەقامی تاسڵوجە تا دەربەندی بازیان نوێ دەکرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
هێڵکاریی شەقامی نێوان بازگەی تاسڵوجە تا دەربەندی بازیان نوێ دەکرێتەوە و هاتوچۆی بازیان دەڵێت، بارانبارین بهێڵێت زوو تەواوی دەکەن.
شەقامەکە 17 کیلۆمەترە و لەگەڵ ئەوەی قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەرە، بەڵام هێڵکارییەکانی شەقامەکە کاڵ ببوونەوە و لە هەندێ شوێنیشیدا نەمابوون.
ئەڵێن هەمەوەندی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای بازیان بە 964ـی راگەیاند، سەرجەم کەلوپەل و ئامێر و بۆیاخەکان هی هاتوچۆی سلێمانی و بە کارمەندی خۆیان کارەکە دەکرێت.
وتیشی، “ئێستا بە هۆی بارانبارینەوە کار ناکەین و پێشتر دوو رۆژ کارمان کردووە و هەر کەشوهەوا خۆش بێتەوە بەردەوام دەبین تا تەواوی دەکەین”.
قەزای بازیان پێنج شارەوانی هەیە و 52 گوندیان لەسەرە.
“ئەو هێڵکارییە بۆ شۆفێری بەرچاوڕوونی دەدات بە شۆفێران، بە تایبەت کە شەقامەکە دووساید نییە و قەرەباڵغییەکی زۆریشی لەسەرە”، ئەڵێن هەمەوەندی وادەڵێت.