دوو سەرۆک شارەوانی سەرە مەنهۆڵێکیان پێ چارەسەر نەکرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
ماوەی شەش ساڵ بوو، لە شەقامێکی سەرەکی قەزای شەقڵاوە مەنهۆڵێکی بێ سەر هەبوو، دوو سەرۆک شارەوانی هاتن و رۆیشتن هێشتا چارەسەریان نەکرد، بەم دواییانە هاوڵاتیەک کردی.
دیندار ئومێد، چالاكوانى مه‌ده‌نى و دانیشتووى شه‌قڵاوه به +964ی وت، “شه‌ش ساڵە كێشه‌ى ئه‌و سه‌ره مه‌نهۆڵه‌م به دوو سه‌رۆك شاره‌وانى شه‌قڵاوه گه‌یاندووه، به‌ڵام له لایه‌ن هه‌ردووكیانه‌وه فه‌رامۆشكراوه و چاره‌سه‌ریان نه‌كرد”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هاوڵاتیه‌كى شه‌قڵاوه كه به‌م كێشه‌یه‌ى زانیوه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كه‌ى دابینكرد و كێشه‌كه چاره‌سه‌ركرا.
دیندار وتیشی، “له وه‌رزى زستاندا به‌هۆى كێشه‌ى ئه‌و سه‌ره مه‌نهۆڵه ئاوێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كى گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان كۆده‌بووه و شه‌قامه‌كه‌ى تێكده‌دا، داواى چاككردنى شه‌قامه‌كه‌شمان كردووه، هه‌ر فه‌رامۆشیان كردووین”.
به‌پێی قسه‌ى ئه‌و چالاكوانه، تێچووى چاره‌سه‌رى ئه‌و سه‌ره مه‌نهۆڵه كه‌متر له 50 هه‌زارى ده‌ویست.