10 رۆژ دەخایەنێت

سبەی ناونوسینی مامۆستایانی ئاینی بۆ مورشیدی حەج دەستپێدەکات

964+

ژووری هەواڵ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌، مامۆستایانی ئایینی ئاگادار دەکاتەوە، سبەی ناونووسین بۆ مورشیدی حەجی ساڵی 2024 دەستپێدەکات.

مامۆستایانی ئایینی دەتوانن له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی سنووری خۆیان سه‌ردانی نووسینگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرە بکەن بە مەبەستی ناونووسین.

ئەمڕۆ سێشەممە 14.11.2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی کوردستان رایگەیاند، دەبێت سەرەتا مامۆستایانی ئایینی پشتگیری بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف لە هەمان سنووری ئەوقاف و دەوروبەری بهێنن و ئینجا داواکاری پێشکەش بکەن.

“ئەم پرۆسەیە له‌ سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، لە رۆژی 15.11.2023 دەستپێدەكات و تا 25.11.2023 کۆتایی دێت”، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ وا دەڵێت.

ناونوسین بۆ حەجی کەسوکاری شەهیدانی راپەڕین دەستیپێکرد

ناونوسین بۆ حەجی کەسوکاری شەهیدانی راپەڕین دەستیپێکرد