بە بۆنەی 239 ساڵەی دروستبوونی سلێمانی

یارییە کوردەوارییەکان لە بەردەم باخی گشتی جەوەکەی خۆشتر کردووە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

جگە لە چالاکییە جۆراو جۆرەکان لە ناو باخی گشتی سلێمانی بەبۆنەی 239 ساڵەی دروستبوونی سلێمانییەوە، یارییە کوردەوارییەکانیش کەشێکی تریان دروستکردووە.

لە بەردەم باخی گشتی هەریەک لە یارییەکانی کڵاو کڵاوێن و هەڵماتێن و مزراحێن دانراوە و ئەو خەڵکە یاری دەکەن بەیادی ساڵانی زوو.