بریندارەکەش دەرنەچوو

رووداوەکەی نزیک کەلار.. ئەوانەی گیانیان لەدەستدا گەیشتنە چوار

964+

میلاد جەلال

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی پێباز لە سەر رێگای دەربەندیخان – کەلار چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە نزیک کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ روویدا ئۆتۆمبێلێکی ئاڵتیمای تایبەت لە دەربەندیخانەوە رووی لە کەلار بووە و لەگەڵ بارهەڵگرێکدا خۆیان داوە بەیەکدا، ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە ژمارەی خوارووی عێراق بووەو چوار پیاوی تیادا بووە، سیانیان دەمودەست گیانیان لەدەستداوەو چوارەمیش لە رێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

موقەدەم جاسم محەمەد بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ئەم وردەکارییەی بە 964ی وت.

بارهەڵگرەکە لە جۆری ئەتیکۆ بووەو مەڕوماڵاتی گواستووەتەوە، شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە پەیامنێری 964ی وت بینیوێتی هەندێ لە ئاژەڵەکان فەوتاون.

کاتێک نیوکاتژمێر دوای رووداوەکە 964 هەواڵەکەی بڵاوکردەوە یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە برینداربوو، بەڵام هەواڵ هات کە ئەویش لەرێی نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، بۆیە هەواڵەکە نوێکرایەوە.