نۆ هەزار و چوار یەکە دابەش دەکرێن

کەمئەندامان لە وەرگرتنی یەکەی کەمدەرامەتان خاڵی زیاتریان پێدەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە کاتی  جیاکردنەوەی فۆڕمی یەکەی کەمدەرامەتاندا سێ خاڵ بۆ کەمئەندامان زیاد دەکات بۆ وەرگرتنی یەکە.

وەزارەتەکە تا 1.12.2023 فۆڕمی دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار یەکە دابەش دەکات و لەدوای ئەو وادەیەشەوە لە رێگەی لیژنەیەکەوە فۆڕمەکان جیادەکرێنەوە و یەکەکان دابەش دەکرێن.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، کارێک کراوە کە کەمئەندامان لە کاتی جیاکردنەوەی فۆڕمەکان سێ خاڵی زیاتریان پێبدرێت و چانسی وەرگرتنی یەکەیان هەبێت.

وتیشی، “لە هەرێمی کوردستان 88 هەزار کەمئەندام بوونیان هەیە و لە بارودۆخێکی خراپی ژیانکردندان و پێویستیان بە هاوکاری و دەستگیرۆییە”.

بە پێی زانیارییەکانی 964 کە لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، تا ئێستا لەسەرو 25 هەزار فۆڕم بۆ وەرگرتنی یەکەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پڕکراونەتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ هاوڵاتیان: بۆ پڕکردنەوەی ف...

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ هاوڵاتیان: بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم پارە مەدەن بە کەس