چیای حەمرین

مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش کەوتنە بۆسەی دژە تیرۆرەوە

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

ئەمشەو هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە باکووری کەرکوک رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە، مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش لە سنووری زنجیرە چیای حەمرین، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بە 964ی وت، مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش کەوتنە بۆسەی دژە تیرۆری عێراقەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە چەند رۆژێکە چاودێریی ئەو چەکدارانە دەکرێت.

وتیشی، بە پێ ئەوەی بەدەستیان گەیشتووە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون، بەڵام ئێستا بە هۆی تاریکیی ناوچەکە ژمارە و ئامار دەستناکەون، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو چەکداری داعش لە چەمی رۆخانە کوژران

دوو چەکداری داعش لە چەمی رۆخانە کوژران