داخوازییەکان دراوەتە سودانی

عێراق كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئاو و لافاو له‌ كوردستان ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لیژنه‌ی باڵای نیشتمانیی ئاو له‌ عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی دا رێوشوێنی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئاو و لافاو له‌ هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌به‌ر.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌مباره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لیژنه‌ی باڵای نیشتمانیی ئاو، چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا، تێیدا پێداچوونەوە بە دۆخی ئاو له‌ عێراق کرا، هەروەها پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنی پلانی کشتوکاڵی کرا، بە پێی ئەو پشکانەی ئاو کە بۆ پارێزگاکان پەسەند کراوە.

شاندەکەی هەرێم بۆ گفتوگۆی نەوت و غاز دەچێتەوە بەغدا

شاندەکەی هەرێم بۆ گفتوگۆی نەوت و غاز دەچێتەوە بەغدا

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، لیژنەکە راسپاردەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ پەسەندکردنی رێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاو و لافاو لە هەرێمی کوردستان.
بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌ پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ داوا له‌ تورکیا بكرێت ئاوی زیاتر له‌ رووباری فوراتەوە به‌ربداته‌وه‌ لە سنووری تورکیا و سوریا، هەروەها زیادکردنی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌ رووباری دیجلە لە بەنداوی ئیلیسووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون، كه‌ پێكهاتبوون له‌ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و کاروان هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتی لە وەزارەتى کشتوکاڵ.

له‌ ده‌وربه‌رى هه‌ولێر بیر له‌ 600 مه‌تر كه‌متر بێت ...

له‌ ده‌وربه‌رى هه‌ولێر بیر له‌ 600 مه‌تر كه‌متر بێت ئاو ناهێنێت