داوای پاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه
خاوه‌ن حانووتێك له كه‌لار: په‌روه‌رده پێمان راده‌بوێرێت
964+
میلاد جه‌لال
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ژماره‌یه‌كی زۆر له خاوه‌ن فرۆشگای ناو قوتابخانه‌كانی كه‌لار “حانووت” له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی كه‌لار گردبوونه‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه.
خاوه‌ن حانووته‌كان به وته‌ی خۆیان له مانگی هه‌شتی رابردووه‌وه پاره‌یان به په‌روه‌رده داوه له به‌رامبه‌ر گرتنی حانووتی قوتابخانه‌كان، به‌ڵام ئێستا داوای پاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌وام نه‌كراوه و قوتابخانه‌كان به‌هۆی بایكۆته‌وه داخراون.
یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی حانووتی به كرێ گرتووه، به 964ی وت، “په‌روه‌رده‌ی كه‌لار پێیان وتووین پاره‌ی دوو مانگتان ده‌ده‌ینه‌وه، به كوردییه‌كه‌ی پێمان راده‌بوێرن”.
یه‌كێكی دیكه له‌وانه‌ی به‌شداریی گردبوونه‌وه‌كه‌یان كرد، ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌روه‌رده‌ی كه‌لار پێیان وتوون، كاره‌كه له ده‌ست وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه و ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ندیی بدات، پاره‌كانیان بۆ ده‌گێڕنه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار به خاوه‌ن حانووته‌كانی وتووه، كاره‌كه له ده‌ستی ئه‌واندا نییه، له ده‌ست وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ندیی بدات، پاره‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌م پێشهاته به‌هۆی ئه‌وه‌یه تا ئێستا خوێندن به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایانه‌وه له سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌ستیپێنه‌كردووه، ته‌نیا قوتبیانی پۆلی 12 ده‌خوێنن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا