گردبوونەوە بەردەوامە

خوێندکارانی پزیشکی گەرمیان سەدرییەکەی بەریان سووتاند

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ماوەی پێنج هەفتەیە خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان بەردەوامن لە بایکۆت و خۆپیشاندان و داوای داخستنی کۆلێژەکەیان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، جارێکی دیکە ئەو خوێندکارانە لە بەردەم کۆلێژەکەیان گردبوونەوە و وەک ناڕەزایەتییەک سەدرییە پزیشکییەکەی بەریان سووتاند.

بەشێک لە خوێندکارەکان قسەیان بۆ 964 کرد و وتیان، ئەوان بەهۆی ئەو کەموکوڕییانەی لە کۆلێژەکەیاندا هەیە و چارەسەر نەکراوە، دەیانەوێت کۆلێژەکە دابخرێت.

دەشڵێن: کەس وەڵامی داواکارییەکانیان نادەنەوە و ئەوانیش بەردەوام دەبن و سوور دەبن لەسەر داواکارییەکانیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

خوێندکارانی پزیشکی گەرمیان رێگای کۆلیژەکەیان داخست

خوێندکارانی پزیشکی گەرمیان رێگای کۆلیژەکەیان داخست