"دوانزە هەزار چاپمان ماوە بیکەین"

پاسپۆرتی هەڵەبجە: بەشی پێدانەوەمان لە ئەرکدان

964+
ئەحمەد مستەفا

پاسپۆرتی هەڵەبجە زیاتر لە 12 هەزار مامەڵەی هاوڵاتی لەلایە تا چاپیان بکات، بەڵام دەفتەری خامی نییە، بڕیاریداوە جگە لە نەخۆشی و خوێندن، هیچ مامەڵەیەکی نوێ وەرنەگرێت.

عەقید فاروق مەعروف، بەڕێوبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە بە وەکالەت لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، ئاماژەی بەوەکردووە، کێشەی کەمیی دەفتەری پاسپۆرتی خام کێشەی هەموو عیراقە بەهۆی گۆڕینی سیستەمی (پاسپۆرتیA) بۆ (پاسپۆرتی B ئەلیکترۆنی).

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری پێشنیار ...

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری پێشنیار دەکات

بە وتەی بەرپرسی پاسپۆرتی هەڵەبجە بێت، رۆژی 8.11.2023، بەهۆی کارکردن لە سیستمی نوێ پێیان راگەیاندوون سەرجەم کارەکانیان رابگرن و بیناکە چۆڵ بکەن، ئەوەش دەڵێت، “لەبەر ئەم هۆکارە مامەڵەی هاوڵاتیان راگیراوە تا سیستمی نوێ دەکەوێتەکار، تەنیا بەشی پێدانەوە لە ئەرکدا دەبن”.

پاسپۆرتی هەڵەبجە بڕیاری وایە، بۆ لەمەودوا ئەو بڕەی دەفتەرە خامەی بۆیان دێت، دەستبکەن بە چاپکردنی، بەڵام ئەو هاوڵاتیانەی کە نەخۆشن و پێویستە سەردانی دەرەوەی وڵات بکەن یان، دەتوانن پشتگیری (لیژنەی پزیشکی) ببەن بۆیان، یان خوێندکارانی دەرەوەی وڵاتن، بۆ ئەوەی زووتر بۆیان تەواو بکەن، ئەمەش بە وتەی عەقید فاروق مەعروف.