قەزای خەبات به‌ ئاوەڕۆی لولەیی خۆى له‌ لافاو ده‌پارێزێت

964+

شۆڕش هەرکی  – هەولێر

سەرۆکی شارەوانی خەبات دەڵێت، زیاتر له‌ مانگێکە، بە چڕی کاردەکەن مەترسییه‌كانى دروستبوونى لافاو له‌سه‌ر قه‌زاكه‌یان لابدن.

رێبین عەونی ، سەرۆکی شارەوانی قەزای خەبات بە964ـی وت، لەماوەی مانگی رابردوودا، زۆرترین کاریان لەسەر ئامادەکارییەکانی هەبوونی لافاو و مەترسی دروستبوونی کردووە.

وتیشی “لەسەر بودجەی پەرپێدانی پارێزگا 56 ملیۆن دینار ته‌رخان كراو، ئاورێژی لولەیی لە هەموو ئەو گەڕەکانە دانراوە کە مەترسی دروستبوونی لافاویان هەبووە”.

ئه‌و گەڕەکانه‌ی خه‌بات كه‌ مه‌ترسی دروستبوونى لافاویان لێده‌كرێت بریتین له‌ هەنجیرۆک، ئاشتی، کۆمەڵگای ئیداری و کشتوکاڵ.

سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت “ساڵی رابردوو لەو گەڕەکانە لافاو دروستبوو و زیانی بە زیاتر لە 18 ماڵ گەیاند بوو”.

ساڵی رابردوو لە قەزای خەبات بەهۆی دروستوونی لافاو جگه‌ له‌وه‌ى زیان بە چەندین ماڵ گەیشت، هه‌مانكات به‌نداوى زێی گەورەش بەشێکی تێكچوو.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە خەبات خنکاو و لە گوێر تەرمەکەی دۆزرایەوە

لە خەبات خنکاو و لە گوێر تەرمەکەی دۆزرایەوە

دوای هەفتەیەک زەوییەکانی خەبات تینویەتیان شکا

دوای هەفتەیەک زەوییەکانی خەبات تینویەتیان شکا