ئەو هاوڵاتییەی گیانی لە دەست دا بە خاک سپێردرا. وێنە:964
لە نزیک بازگەی دارەمان
کەسێک گیانی لە دەست دا و سێ کەسیش بریندار بوون
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بە رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک بازگەی دارەمان، کەسێک گیانی لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی و دۆجی هێڵی کەرکوک – بەغدا و لە سەر رێگای نێوان کەرکوک – هەولێر و بە دیاریکراوی نزیک بازگەی دارەمان، هاوڵاتییەکی تەمەن 69 ساڵ گیانی لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
کاروان عەبدولڕەحمان کوڕی خوشکی ئەو هاوڵاتییەی گیانی لە دەست دا بە 964ی وت بەهۆی ئەو رووداوەوە خاڵی گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون ،
.سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە 964ی وت، تەرمی هاوڵاتییەکە رادەستی کەسوکارەکەی کراوە .
بە پێی ئەو وێنانەی دەست 964 کەوتووە، هەر ئەمڕۆ ئەو کەسەی گیانی لە دەست دا، بە خاک سپێردرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا