بەڵام پلەکانی گەرما جێگیر دەبن

سبەی هەور بە تەواوی ئاسمانی شارەکانی هەرێم دادەپۆشێت

964+

ژووری هەواڵ

کەشناسی دەڵێت، سبەی ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ و بەیانی پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشوهەوا، ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی باران بارین شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کاریگەریەکەی رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دەردەکەون.

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی شارەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەو پلانەی دوێنێ تۆمارکراون، بەیانیش هەروا دەمێنێتەوە و تا رادەیەک جێگیر دەبێت.

پێشبینەکانی بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم بۆ ئەمڕۆ هەینی بەمجۆرەیە:

هەولێر: 27 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى
دهۆک: 27 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 29 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 29 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران: 24 پلەى سیلیزى

پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ بەیانی رۆژی شەممە بەمجۆرەیە:

هەولێر: 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى
دهۆک: 28 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 29 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 29 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران: 25 پلەى سیلیزى