دیمه‌نێكی ئه‌مڕۆى پێشوازیكردنى گه‌نجه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كۆیه. وێنه: راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى كۆیه.
لەکاتی خۆپیشاندانەکان پارەکە ون ببوو
گه‌نجێكی کۆیە پارە ونبووەکەی دۆزیەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌نجێكی كۆیه بڕه پاره‌یه‌كی دۆزییه‌وه، دواى گه‌ڕانێكی زۆر به‌دواى خاوه‌نه‌كه‌ى، ده‌ركه‌وت مامۆستایه‌كی سنوورى قه‌زای كۆیه خاوه‌نیه‌تى و ئه‌و موچه‌یه‌ى دۆزیویه‌تییه‌وه موچه‌ى مانگى ئابى ئه‌و مامۆستایه بووه.
گه‌نجه‌كه ناوى دابین سه‌فین خدره، كاتێك په‌روه‌رده‌ى كۆیه به‌وه ده‌زانێت، به‌دوایدا ده‌نێرێت و سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كۆیه، بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ مامۆستا شه‌هێن عوسمانى بەڕێوەبەر پێشوازی لەو گەنجه‌ی کۆیە کرد، دواى سوپاسكردنى پێی وتبوو “سەربەرزم کە گەنجانی شارەکەمان به پەروەردەیەکی جوان و دەستپاکی زۆره‌وه گۆشكراون، تۆش یەکێکی لەو گەنجانە”.
رۆژی سێشەممە 7.11.2023 لە کاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە مامۆستاكه موچه‌كه‌ى كه بڕی یه‌ك ملیۆن و 650 هه‌زار دیناره لێ ونده‌بێت و ئه‌و گه‌نجه‌ش ده‌یدۆزێته‌وه.