باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا لێیدا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش بڵاویكردووه‌ته‌وه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا لێدراوه.
سه‌رچاوه‌كه شه‌وی رابردوو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس “توویته‌ری پێشوو” بڵاویكرده‌وه، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا لێیدا، كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری هێرش، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له باره‌ی بوونی هێرش بۆ سه‌ر باڵێۆزخانه‌كه نییه.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له دوو كاتی جیاوازدا ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه له بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر له هه‌رێمی كوردستان بیسترا، كه هێشتا روون نییه هێرشی درۆن بووه یان شتی دیكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و گرووپه‌ی كه ناویان له‌خۆناوه “مقاوه‌ی ئیسلامی له عێراق” رایانگه‌یاندووه ئه‌وان به دوو درۆن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكی له هه‌ریر.