ئاوەڕۆ و رێگاوبانن

بە ملیارێك و 400 ملیۆن دینار دوو پرۆژە لە خانكێ جێبەجێ دەكرێن

964+
ئەحمەد مستەفا

لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆك و داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ، دوو پرۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە ناحیەی خانكێ جێبەجێ دەكرێن.

پرۆژەیەكیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆك و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت، پێكهاتووە لە دروستكردنی ژمارەیەك شەقام بە درێژیی هەزار و 600 مەتر و ئێستا كاركردن تێیدا بەردەوامە.

50 هەزار کەس لە خانکێ کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە

50 هەزار کەس لە خانکێ کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت کە ئەمڕۆ چوارشەممە 8.11.2023 بڵاویکردووەتەوە، پرۆژەی دووەم لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك دەستیپێكردووە، پێكهاتووە لە دروستكردنی ژمارەیەك شەقام بە درێژایی چوار هەزار مەتر.

هاوکات، دروستكردنی ئاوەڕۆیەك بە درێژایی 500 مەتر، ژمارەی شەقامەكان زیاتر لە 30 شەقام دەبن، بە تەواوبوونی هەردوو پرۆژەكە دەبنە هۆی ئاسانكاریی تەواو بۆ دانیشتووانی شارۆچكەی خانكێ و هاوكات ئاستی خزمەتگوزارییەكانیش بەرزتر دەبنەوە.