موبایل و پارەی بردووە

مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵان دزی کرد و دەستگیرکرا

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

پۆلیسی ئاکرێ مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵانی دەستگیرکرد، ئەوەش بە تۆمەتی دزیکردن لەنێو چەند دوکانێک و دزینی بڕێک پارە.

بە گوێرەی سۆراغی 964، لە چەند رۆژی رابردوو چەند کەس و خاوەن فرۆشگایەک سکاڵایان تۆمارکردووە، کە دزییان لێکراوە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی سیپە لە سەنتەری ئاکرێ بەدواداچوون کراوە و توانیویانە ئەنجامدەری دزییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیر بکەن.

موقەدەم عیماد زێباری، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ی وت، ” بە گشتی لەسەر کەیسی منداڵەکە، دوو رووداوی دزیکردن لە سەنتەری ئاکرێ ئەنجامدرا بوون لەسەر تۆمەتبار ساغبووەتەوە، کە تاوانی یەکەمیان پارە لە کەسێک دزراوە و هەروەها دوو تا سێ مۆبایل لە کەسیکی دیکە دزراوە”.

له‌ زاخۆ دزیكردن كه‌لوپه‌لى ماڵانیشی گرته‌وه‌

له‌ زاخۆ دزیكردن كه‌لوپه‌لى ماڵانیشی گرته‌وه‌

ئەو کەسانەی دزییان لێکراوە هەرزوو خۆیان گەیاندووەتە پۆلیس، بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بێت، “پاش کەمتر لە 24 کاتژمیر توانیویانە، تۆمەتبارەکە دەستبەسەر بکەن، کە دەرکەوتووە مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵانە و خەڵکی ئاکرێ-یە”.

منداڵەکە، ئێستا بەپێی مادەکانی (433 – 446) یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە، عیماد زێباری وتی، “دواتر دەنێردرێت بۆ دادگای تایبەتمەند لە دهۆک و لەلایەن ئەو دادگایەوە دیاری دەکریت، کە سزاکەی چی دەبێت، لە کاتێکدا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانی خۆیدا ناوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا