ئامێرێکی موغەزی لە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک وندەبێت

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ماوەی چوار ساڵە ئامێرێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری کەرکوک دیار نەماوە ،
ئەنڤیوژن ناوی ئەو ئامێرەیە کە لەبەشی منداڵبوونی نەخۆشخانەکە لەساڵی ٢٠١٩ دیار نەماوە و دزراوە ،

لە ساڵی 2019 بۆ چارەسەری دیارنەمانی ئەو ئامێرە بەڕێوبەری بەشەکە بڕی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دیناری لە ٥٠ کارمەندا کۆکردۆتەوە ، لە ئێستدا جارێکی دیکە بڕیاری داوە بڕی 17هەزار دینار لە هەر کارمەندێک بەشەکە کۆبکرێتەوە
لەیلا عەلی ناوی خوازراوی کارمەندێکی بەشی منداڵبونی نەخۆشخانەی ئازادیە بە 964ی وت ، لە ساڵی 2019بڕی 15 هەزار دینارم داوە  و مانگی پێشو بەهەمان شێوە جارێکی دیکە بڕی 17 هەزار دینارم داوە ، تاکو ئێستا زیاتر لە دوو ملێۆن و پێنج سەد هەزار دینار کۆکراوەتەوە .

دکتۆر زیاد خەڵەف جبوری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کەرکوک نکۆڵی لەدۆسێکە نەکرد  بە 964 ـی وت ، پێشتر حاڵەتی لەو شێوەیە لە نەخۆشخانەی شیفای ئەهلی بەهەمان شێوە هەبوە ،
وتیشی لە فەرمانگەی تەندروستی لە روداوی لەو جۆرە کار بە یاسای ئینزیباتی فەرمانبەر دەکەین بۆ هەر ئامێرێک ونبێت یاخود بەمەبتست بشکێنرێت لیژنەی تایبەت لە بەشی تەفتیش پێک دێت پاشان راپۆرتی لێکۆڵینەوە دەربارەی هۆکار و نرخی ئەو ئامێر و کەل وپەلە و وردەکاری دیکە بۆ بەشی ئیداری فەرمانگەی تەندروستی وهەروەها وەزارەتی تەندروستی رەوانە دەکرێت و هەر کەسێک کەمتەرخەم بێت دەبێت پارەی ئەو ئامێرە بدات هەروەها ئەم جۆرە کەیسانە وەزیری تەندروستی خۆی یەکلایی دەکاتەوە نەک بە بڕیاری شەخسی ،

بە پێ بەدواداچونی وردی  964 ئەو ئامێرە ناوی ئەنڤیوژنە ، کاری ئاو ئامێرە پاڵی ئاوی ئەو موغەزیە دەدات بۆ دەماری دەستی نەخۆشکە بە دیاری کردنی کات  و زیاتر بۆ منداڵی تازە لەدایک بو دادەنرێت بە هۆی وردی دەماری دەستەکانیان ، نرخی ئەو ئامێرە لە بازارەکانی فرۆشتنی کەل وپەلی پزیشکی لە شەقامی پزیشکانی کەرکوک کەمتر لەیەک ملیۆن دینارە و ئەوەی کۆکراوەتەوە لە فەرمانبەران تاکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە .