بەشێک لە ئەو خاسەی کە دەستیبەسەردا گیراوە. فۆتۆ: کشتوکاڵی هەولێر
سەوزەكانیان به قاچاخ هێنابوو
شەش نووسینگە داخراوه‌كه‌ى عه‌لوه‌ى هه‌ولێر بوون به 14
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوای ئەوەی رۆژى 3.11.2023 له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى چاودێریی عه‌لوه‌ى هه‌ولێر شه‌ش نووسینگه‌ى سه‌وزه و میوه داخران، ئێستا ژماره‌ى ئه‌و نووسینگه داخراوانه بووه‌ته 14 و لایه‌نى فه‌رمیش ده‌ڵێت، به‌رهه‌مه‌كانیان به قاچاخ هێنراوه.
هێمن سەید موڕاد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى كشتوكاڵی هه‌ولێر بە 964ـی راگەیاند، لە عەلوەی هەولێر ژماره‌ى نووسینگه داخراوه‌كانى سه‌وزه و میوه له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا 14 نووسینگه .
وتیشی “ئه‌و نووسینگانه سه‌وزه‌كانیان به قاچاخ هێناوه‌ته ناو هه‌ولێر و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مى جووتیارانى ناوخۆ دروست كردبوو، بۆیه سزاماندان”.
سزادانى ئه‌و نووسینگانه مادى بووه، به‌ڵام سه‌ید موڕاد ده‌ڵێت، ئه‌مجاره دووباره‌ى بكه‌نه‌وه لێپرسینه‌وه‌ى تووندتریان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به‌قسه‌ى هێمن سەید موڕاد، نووسینگه داخراوه‌كان خاس و كه‌له‌مى ئێرانیان داخڵى هه‌ولێر كردووه و سه‌ره‌ڕاى گومرگى 500 دینار بۆ سه‌ر هه‌ر كیلۆیه‌ك، به‌ڵام له بازاڕیشدا كیلۆی به 500 دینار ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه‌ش زیانى زۆرى به به‌رهه‌مى ناوخۆیی گه‌یاندووه.
شەش نوسینگە لەسەر فرۆشتنی سەوزەی هاوردەکراو داخران