وەک هەڵەبجە

شارباژێر دەیەوێت بە فێستیڤاڵ بازاڕ بۆ ترێیەکەی پەیدا بکات

+964
دیلان محەمەد جەزا

دانیشتووانی ناوچەی شارباژێڕ هاوشێوەی هەڵەبجە داوا دەکەن فێستیڤاڵێکی تایبەت بە ترێ و بەرهەمەکانی ئەو ناوچەیە بکرێتەوە، تایبەت بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان.
سیروان ماوەتی دانیشتووی ناوچەی شارباژێڕ بە 964 وت، لە ساڵانی رابردوودا فێستیڤاڵی تایبەت بە بەرهەمەکانی ناوچەی شارباژێڕ هەبووە، بەڵام گرنگی پێنەدرا و بەردەوام نەبوو.

ناوچەی شارباژێڕ زۆرترین رێژەی ترشی سماقی هەیە، لە پاڵ ئەوەدا زۆرترین رەزی ترێی هەیە لە ناوچەکەدا، هەریەکە لە گەزۆ و هەنگوین و بنێشت و گوێزیشیان هەیە.

وەک دانیشتووانی ناوچەی شارباژێڕ داوایان کردوە لەلایەنی پەیوەندیداری ئەو ناوچەیە، فێستیڤاڵێکی گەورە بکرێتەوە تایبەت بە بەرهەمەکانی ئەو ناوچەیە، بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
لەسەر ئەم بابەتە ئیبراهیم مستەفا بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شارباژێڕ بە 964 وت، ناوچەی شارباژێڕ زۆربەی رەزی ترێیە و ساڵانە بەرهەمێکی زۆریان هەیە، لە کۆتایی مانگی نۆ بۆ مانگی 11 بەرهەمیان هەیە.
تا ئێستا هیچ ئامارێک لەبەردەستدا نییە چەند رەزی ترێ  لە ناوچەی شارباژێڕدا هەن، لەبەر ئەوەی ئامار وەرنەگیراوە، بەڵام زۆرینەی بەروبوومی ناوچەکە ترێیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گۆڕانى كه‌شوهه‌وا ترێی ره‌شی گونده‌كانى رواندزی كه...

گۆڕانى كه‌شوهه‌وا ترێی ره‌شی گونده‌كانى رواندزی كه‌مكردووە