هەواڵی زیاتر
بیرێک لە شارەزوور جێی سەرنجە و دیاردەیەکی نامۆش لە هەڵەبجە هەیە
964+
ژووری هەواڵ
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان یەکلایی کردەوە: نابێ بە هۆی بارانەوە نوێژ قەسرو جەمع بکرێت.
ئەمە بەشێکە لەو چەند فەتوایەی ئەنجومەنەکە بۆ رێکخستنی نوێژ و عیبادەت داوێتی، ئەوەشی تێدایە دەبێت کاتی نوێژی هەینی دەبێت دووجار بانگ بدرێت، جارێک بۆ نوێژی سوننەت و جارێکیش بۆ نوێژی هەینی.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا دەڵێت: لە نوێژی بەیانیاندا نزای قنوت بخوێنن، ئەگەر ئیمام لە بیری كرد، سوننەتە سوجدەی سەهو ببرێت و هەروەها دەبێت ئیمام لە كاتێك پێشنوێژیدا بۆ هەر رەكعەتێك، كە سورەتی (الفاتیحە) دەخوێنێت، دەبێت (بسم اللە الرحمن الرحیم) بە دەنگی بەرز بخوێنێت.
………….
لە گوندی دەربەند فەقەرەی دەشتی شارەزوور، بیرێکی نەوت کە قوڵییەکەی پێنج هەزار مەترە، ماوەی دوو ساڵە جێهێڵدراوە.
هەرچەندە بەرپرسانی ناوچەکە هیچی لەسەر ناڵێن، بەڵام ئەرکان عوسمان جیۆلۆجی ناس و یەکێکە لەو کەسانەی ئاگاداری پڕۆسەی لێدانی بیرەکە بووە بە 964ی وت، کۆمپانیای جێبەجێکار دەزگای جیۆ فیزییان بەکارهێناوە بۆیان دەرکەوتووە ناوچەکە نەوتی تێدایە، دوای لێدانی بیرەکە زانیویانە سوودی نییە، بۆیە جێیان هێشتووە.
………..
لە هەڵەبجە شتێکی سەیر روویداوە، بەشێوەیەکی نەزانراو توێکڵی دارەکانی باخێکی هەڵەبجە لێدەکرێنەوە و شارەوانیش دەڵێت ئەو کەسانە بدۆزنەوە دەیاندەن بە دادگا.
باخەکە ناوی بارانە و کەوتووەتە گەڕەکی کیمیابارانی دووی شاری هەڵەبجە.
سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، ئەوە چەند جارێکە ئەو دیاردە ناشیرینانە لەناو باخەکانی هەڵەبجە دووبارە دەبنەوە بزانین کێ دەیکات لێی ناگەڕێین و دەیدەینە دادگا.
بەپێی حیساباتی شارەوانی، شارەکە خاوەنی 45 باخچەیە و رێژەی سەوزایی تێیدا 12%ـەیە.