"کارەبا گرتوویەتی"
پۆلیسی گەرمیان: کرێکارێک لە ناو دەواجندا گیانی لەدەست دا
964+
ئەحمەد مستەفائەمڕۆ سێشەمە لە گوندی قەڵەبڵاخ کرێکارێک لە کاتی کارکرندا گیانی لەدەست دا، بە وتەی پۆلیسی گەرمیان بێت، “تەزووی کارەبا گرتوویەتی و بووەتە هۆکاری گیانلەدەستدانی”.
هاوڵاتییەکە لە دەواجنی مریشک کاری کردووە.
عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ی وت، “تەرمی هاوڵاتییەک کە لە دایکبووی 1996ە هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، دەرکەوت کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە”.
بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان “هاوڵاتییەکە پیشەی کرێکاری سەر دەواجنی پەلەوەر “مریشک” بووە، لە کاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە”.
عەلی جەمال قەدووری دەڵێت “بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لەسەر چۆنیەتیی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە”.