جوتیار و خاوەن زەویەکانی هوانەی سلێمانی گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد

بەشێک لە جوتیار و خاوەن زەوییەکانی گەڕەکی هوانەی سلێمانی گردبووە و دەڵێن شۆفڵیان بەرداوەتە زەوییەکانیان و بێ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە.

یەکێک لە جوتیارەکان بە 964ـی وت، ئەوان زەوییەکانیان بە کرێ گرتووە و فەلاحەتی تیادا دەکەن هەر پارچە زەویەک بژێوی شەش خانەوادەی لەسەرە.

خاوەنی یەکێک لە زەوییەکانیش وتی، بەگشتی ئەو زەویانە زیاترە لە 700 دۆنم و تاپۆی رەشیان هەیە، ئەو کۆمپانیایەی کە پرۆژە نیشتەجێبوونەکە دەکات وتویەتی بۆ دۆنمێک دوو ملیۆن دینار دەدەن.

وتیشی، نە دوو ملیۆنەکە دیارە نە رازیش دەبین بەو بڕە پارەیە وەک قەرەبوو دیارییان کردووە.

ئەو زەویانەی گەڕەکی هوانە دەکەوێتە نزیک مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی و لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دەکرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون