وانەبێژانیش خۆپیشاندان دەکەن
مامۆستایەکی گرێبەست لە ئامێدی دامەزرا
964+
توانا نەقی
نوسراوێکی فەرمی بە واژۆی بەڕێوەبەری پەروەردەی ئامێدی دەست 964 کەوتووە تیادا ئاماژە بە دامەزراندنی مامۆستایەکی گرێبەست دراوە.
نوسراوەکە بە ژمارە 3857 و لە رکەوتی 1.11.2023 بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بە رەزامەندی وەزارەتی دارایش دراوە لەسەر دامەزاراندنی ئەو مامۆستایە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە 8 ساڵە مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان زیاترە لە 35 هەزار وانەبێژ داوای دامەزراندن دەکەن و وەڵامیان نادەنەوە.
نەبیل بەرێوەبەری راگەیاندنی پەروەردەی گشتی دهۆک بە 964ـی وت، بەڵێ بە فەرمان و ئەو مامۆستایە بە گرێبەست لەسەر پەروەردەی ئامێدی دامەزراوە.
وتیشی، ئەو مامۆستایە بە لە جێدانان دامەزراوە واتە کەسیك وازی هێناوە و پەروەردەش مافی خۆیەتی کەسێکی دیکە لە شوێنی دابمەزرێنێت.
یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبیژ بۆ 964 وتی، لە 2015ـەوە بە لە جێدانانیش هیچ وانەبێژێک نەکراوە بە گرێبەست تەنانەت لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا 15 هەزار مامۆستا خانەنشین بوون و سەفەریان کردووە و وازیان هێناوە کەس لەجێگەیان دانەنراوە.
ئەو نوسراوەی دەست 964 کەوتووە هەڵەیەک لە رێکەوتی ناو ناو کتابەکە هەیە بەڵام پەروەردەی گەشتی دهۆک خۆیان دانیان بەو هەڵەدا ناوە و دەڵێن نوسراوەکە فەرمییە.