حاسڵاتی ئەم پێش نیوەڕۆیە
ئەمریکا رازی نییە چەک بدات بە ئیسرائیل
+964
ژووری هەواڵ
حەماس رایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا رێیان لە پێشڕەوی ئیسرائیل گرتووەو بە هێرشی هاوەن 27 زرێپۆشی ئیسرائیلییان تێکشکاندووە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردوە: ئیسرائیل داوای 24 هەزار پارچە چەکی بچووکی لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێگرە، لەوە دەترسێت بکەوێتە دەست خەڵک و دژی فەلەستینییەکان بەکاری بهێنن.
ناتەنیاهۆ دەڵێت: ئامادەین بۆ ماوەی کورت هێرشەکانمان بۆ سەر غەزە رابگرین، بەڵام کەس بیر لەوە نەکاتەوە ئاگربڕی سەرتاسەری هەبێت، لەسەر شەڕ بەردەوامین تا هەموو دیلەکان بەدەست دەهێنینەوە.
حکومەتی ئەردەن رایگەیاند: هەموو ئەگەرەکان کراوەن و ئێمە ئەو پەلامارەی ئیسرائیل قبوڵ ناکەین، ئیسرائیلیش دەڵێت پەیوەندیمان لەگەڵ ئەردەن ستراتیژییەو بە ئاسانی تێکناچێت.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت: قسەکانی ئیسرائیل لەسەر بوونی بۆمبی ئەتۆمی زۆر پرسیار دروست دەکات لەسەر مەترسی بوونی ئەو چەکە لەلای ئیسرائیل.