لە کەرکوک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بازنەیی کەرکوک چوار کەس گیانیانلەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی بازنەیی کەرکوک لەبەردەم بەنزیخانەی جەبەلبۆر چوار کەس گیانیانلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و پیکابێک بووە.

عامر نەریمان وتەبێژی هاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند، رووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و پیکاپ نیسانێک بووە، کاتێک پیکاپ نیسانەکە ویستویەتی بێتە سەر جادەی سەرەکی بێ ئەوەی سەیری چواردەوری خۆی بکات، بارهەڵگرێکیش بەهۆی تیژڕەوەییەوە نەیتوانیوە کۆنترۆڵی خۆی بکات و خۆی کێشاوە بە نیسانەکەدا و چوار سەرنشینی پیکابەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەشیان بریندار بوون.

وتیشی، لەلایەن هاوڵاتیانەوە تەرمەکان بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

964 چەند جارێک پەیوەندی کرد بەنەخۆشخانەی ئازادی کەرکوکەوە بەڵام بەردەست نەبوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی