قوشته‌په، شه‌مامك و دیبەگه
له ده‌وربه‌رى هه‌ولێر بیر له 600 مه‌تر كه‌متر بێت ئاو ناهێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر ده‌ڵێت، هیچ بیرێك له سنووره‌كه‌یاندا، كه لێده‌درێت، نابێت قووڵییه‌كه‌ى له 600 مه‌تر كه‌متر بێت، چونكه ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى زۆر دابه‌زیوه.
رێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر، به 964ـى وت، له سنوورى ناحیه‌كانى قوشته‌په، شه‌مامك و دیبەگه، كێشه‌ى دابه‌زینى ئاستى ئاوى ژێرزه‌ویان هه‌یه و هیچ بیرێك نابێت له 600 مه‌تر كه‌متر لێبدرێت.
وتیشی “دوێنێ بیرێك له قوشته‌په هه‌ڵكه‌ندراوه به قووڵى 645 مه‌تر ئینجا گه‌یشتووه به ئاو”.
ئه‌و بیره‌ى قوشته‌په بە سەرپەرشتی هۆبەی بیرەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر لێدراوه و وه‌ك جێگره‌وه‌ى بیرى ژماره پێنجى بۆ سەنتەری ناحیەی قوشتەپە، كه به‌هۆیه‌وه کێشەی ئاوی خواردنەوەی نزیکەی 250 ماڵ چارەسەر ده‌كات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بیره‌كه لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی 103 ملیۆن دینار هەڵکەندراوه.