حاسڵاتی ئەمڕۆ
تا ئێستا لە غەزە 150 پزیشک و کارمەندی تیمە تەندروستییەکان کوژراون
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند: ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە نۆ هەزار و 448 کەس، دوو هەزار و 200 کەسی دیکەش دیار نەماون و هەزار و 250 منداڵ هێشتا لە ژێر دارو پەردوودان.
وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت: تا ئێستا 150 کەس لە پزیشک و تیمە تەندروستییەکان کوژراون و 57 ئەمبۆڵانسیش تێکشکاوە.
حیزبوڵای لوبنانی رایگەیاند ئەم پاشنیوەڕییە پێنج موشەکیان گرتووەتە چەند ئامانجێک لە ناو ئیسرائیلدا و هەموویان شوێنی خۆیان پێکاوە.
رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە: لەماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا بە پشتیوانی ئێران، حەماس باش خۆی تەیار و ئامادە کردووە و ئەوەندە چەکی هەیە کە ئیسرائیل بە هیلاکدا ببات.
عوفەر کەسیف ئەندامی کنێستی ئیسرائیلییە دەڵێ: دەبێ زۆر خێرا حکومەتەکەی ناتەنیاهۆ هەڵبوەشێتەوە، چونکە ئەوەی ئەو دەیکات کۆمەڵکوژییە، عوفەر پێشتریش وتبووی سیاسەتی ئەم حکومەتە وەک نازییەکان وایە.
ئەردۆگان بە ئاژانسی ئەنادۆڵۆی وتووە: ناتەنیاهۆ کەسێک نییە بتوانین قسەی لەگەڵ بکەین، بۆیە لە لیستی ئێمەدا سڕاوەتەوە و فڕێمانداوە.