هۆکارەکەی چییە؟
تائێستا هیچ کەمپێکی ئاوارەکان لە دهۆک نەوتیان وەرنەگرتووە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
تا ئێستا لە کەمپی ئاوارەکانی دهۆک نەوت دابەش نەکراوە، بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی دهۆکیش دەڵێت، “چاوەرێی لایەنی پەیوەندیدارین”.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک لە سنووری پارێزگای دهۆک 20 کەمپی ئاوارەکان هەیە، زیاتر لە 188 هەزار و 920 کەس کە ئاوارەکانی شنگال و پەنابەری خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن لەو کەمپانە نیشتەجێن.
پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە 964ـى وت، لە سەرەتای مانگی 11ـەی هەموو ساڵێکدا نەوت بەسەر کەمپەکانی دهۆک دابەش دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ هیچ دەنگوباسێکی نییە.
وتیشی، ئەمساڵ مۆڵەتی نەوتمان لە فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک لە بەغدا وەرگرتووە کە سەر بە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانە، چاوەڕوانی وەڵامی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، هەر کاتێک نەوتەکە گەیشتە سەرەی کەمپەکانی دهۆک دابەشی دەکەین.
بەقسەی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک، ئاوارەکان و پەنابەرەکانی دەرەوەی کەمپەکانیش نەوتیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لە هەوڵدان بۆ دابین کردنی نەوت بۆیان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی