لە زیادکردنێکی ئاشکرادا

هاتوچۆی راپەڕین 250 ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا دەفرۆشێتەوە

964+
ژێوار خدر – راپەڕین

هاتوچۆی راپەڕین بڕیاریداوە لە زیادکرنێکی ئاشکرادا 250 مـاتۆڕسکیلی دەست بـەسـەرداگـیراوی بـێ سەرەتا بفرۆشێت، بەڵام دوای پانکردنەوە و بڕینەوەیان.

عەلی عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ی وت، ئەو ماتۆڕسکیلانەی بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن، پاندەکرێنەوە و کرداری بڕینیەوەیان بۆ دەکرێت بە ئاسن دەفرۆشرێن.

ئەوەش دەڵێت، ئەوە سێیەمجارە ماتۆڕسکیل لە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشن، ئەو ماتۆڕسکیلە بێ سەرەتایانەی ئەمجارە دەفرۆشرێن کۆکراوەی سێ ساڵی رابردووە.

وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین دەڵێت، هـەر کەسـێک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با تـاوەکـو رێکەوتی 15.11.2023 سەردانی بەشی یاسایی بـەڕێـوەبـەرایـەتییەکەیان بکات بەمەبـەستی دانانی بڕی بارمتەی دارایی 200 هەزار دینار کە دەگەڕێتەوە بـۆ خاوەنەکەی.

بەگوێرەی ئەو ئاگاداریەی هاتوچۆی راپەڕین دایناوە، فرۆشتنی ئەو 250 ماتۆڕسکیلانە کاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی 20.11.2023 دەبێت لە گۆڕەپانی دەستـبەسـەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین لـە قـەزای رانیە.

چەمچەماڵ.. هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەر داگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ...

چەمچەماڵ.. هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەر داگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ رەقەم و علوج راگەیەندرا