هۆکارەکەی روونکراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: داوا لە زانکۆ حکومیەکان دەکەین نوسراومان بۆ بەرزنەکەنەوە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپێی گشتاندنێک کە ئاراستەی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە داوایان لێدەکات، نوسراوی پەیوەندیدار بە خوێندنی باڵای ئاستەکانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بۆ وەزارەت بەرز نەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو گشتاندنەی بڵاوکردوەتەوە و داوا لە هەموو زانکۆکان دەکات، نوسراو نەکەن بەم ناونیشانانە، (زیادکردنی کورسی خوێندن بەدەر لەپلانی پەسەندکراو، بەخشین لە کرێی خوێندن، داواکاری لە کورسی خوێندنی پارالێل بۆ کورسی خۆڕایی و یان هەر بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بەو پرۆسەیە).

بیانوی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەیە پرۆسەی پلانی خوێندنی 2023 بۆ 2024 پەسەندکراوە و هیچی دیکە گۆڕانکاری ناکرێت.

بۆ ئەمساڵ لە پرۆسەی خوێندنی باڵا، بۆ هەریەکە لە ئاستەکانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا 15 هەزار و 728 خوازیار داواکاریان پێشکەشکردبوو، ئەو ژمارەیە کێبڕکێیان لەسەر حەوت هەزار و 614 کورسی دەکرد.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین: یەکشەممە پرۆسەی خوێندنی باڵا ...

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین: یەکشەممە پرۆسەی خوێندنی باڵا دەستپێدەکەین و دوایناخەین