چه‌ند دیمه‌نێكی دارخورما وشكبووه‌كانى ده‌روازه‌ى چوارقوڕنه... وێنه: سۆشیال میدیاى چوارقوڕنه
دارخورما وشكبووه‌كانى ده‌روازه‌ى چوارقوڕنه ده‌گۆڕدرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى چوارقوڕنه، ئاگادارى وشكبوونى ئه‌و دارخورمایانهن كه له ده‌روازه‌ى ناحیه‌كه‌یان چێندراون و ده‌ڵێت، ده‌رخسته‌یان ئامادكردووه بۆ ئه‌وه‌ى جۆره دارێكی دیكه بچێنن، له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى ناوچه‌كه‌یان بگونجێت.
زیاتر له دوو ساڵه ژماره‌یه‌ك دارخورما له ده‌روازه‌ى ناحیه‌ى چوارقوڕنه به‌مه‌به‌ستى جوانكردنى ئه‌و شوێنه چێندراون، به‌ڵام زیاتر له شه‌ش مانگ ده‌بێت ته‌واوى دارخورماكان وشكبوونه و به‌شێكیشیان شكاون.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى چوارقوڕنه، به 964ـى وت كاریان بۆ گۆڕین و سه‌رله‌نوێ چاندنه‌وه‌ى دارى دیكه بۆ ده‌روازه‌ى ناحیه‌كه‌یان كردووه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ به‌شی باخچه‌كان قسه‌مان كردووه و ماوه‌یه‌كیشه ده‌رخسته‌مان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى جۆره دارێكی دیكه له‌و ده‌روازه‌یه بچێندرێت كه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى ناوچه‌كه‌مان بگونجێت”.
به قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، دارى خورما له‌گه‌ڵ ژینگه‌و ئاوهه‌واى سنوورى چوارقوڕنه نه‌گونجاوه، ئه‌مه‌ش هۆكارى وشكبوونهكهى بووه.
ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكى چوارقوڕنه له سۆشیال میدیاوه ده‌ڵێن، ئومێدەواربوون ده‌روازه‌كه‌یان به‌و دارخورمایانه گەش و سەوز دەرکەوتبا، بەڵام بەداخەوە وشکبوون .
داواكارن ده‌روازه‌ى ناحیه‌كه‌یان بۆ جوان بكرێت.