ئێستا ناو دەنووسرێت

خولێکی دورمان بۆ 60 ژنی بازیان دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

خولێکی دورمان بۆ 60 ژنی ناو قەزای بازیان دەکرێتەوە و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

خولەکە لە لایەن رێکخراوی داریکەلی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگا بێبەرامبەر دەکرێتەوە و لە ئێستادا ناو دەنووسرێت.

پەژار ئەحمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی رێکخراوی داریکەلی بە 964ـی وت، “بەردەوام خولی چاککردنەوەی مۆبایل، سەرچاک کردن، زمانەکانی ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی و دورمان و چەندانی تر بێبەرامبەر دەکەینەوە”.

دەشڵێت، ئامانج لە کردنەوەی خولەکانیان دەستگیرۆیی گەنجان و پیاوان و ژنانە کە ببنە خاوەن پیشەی خۆیان و لە بازاڕی کاردا بتوانن بچنە سەر پیشەی خۆیان.

بە پێی رێنمایی رێکخراوەکە، ئەو ژنەی بەشدار دەبێت پێویستە تەمەنی لەسەروو 18 ساڵەوە بێت و خولەکە لە بینای کتێبخانەی گشتی بازیاندا هەفتەی چوار رۆژ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەوترێتەوە و لە کۆتاییشدا بەشداربووەکان بڕوانامە وەردەگرن.

سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی سنووری قەزای بازیان چییە؟

سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی سنووری قەزای بازیان چییە؟