دوو یارییە نایباتەوە

زاخۆ دڵی زیاتر لە 30 هەزار هاندەری رەنجاند

+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

زاخۆ لە یاریگەی خۆی و لەناو جەماوەرەکەیدا لەگەڵ نەجەف یەکسان بوو، بەمەش بۆ دووە،م یاری نەیتوانی بردنەوە تۆماربکات.

یارییەکە لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 30 هەزار هاندەری زاخۆ، ئەمشەو بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا زاخۆ ئاستێکی باش پێشکەش کرد، تا لە خۆلەکی 16 لە رێگەی هێرشبەر گوستاڤۆ هێنریک توانی گوڵێک تۆمار بکات، بەڵام هەر لە گێمی یەکەم و لە خولەکی 37 ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزا بۆ یانەی نەجەف هەژمارکرد و یاریزان کەریم بن عەریف توانی گوڵی یەکسانبوون بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا راهێنەری هەردوو یانە گۆڕانکاری زۆریان ئەنجام دا، بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکە بگۆڕن، بەڵام ئەنجام وەک خۆی مایەوە.

ئەمە دووەم یارییە زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ناتوانی بردنەوە تۆمار بکات و لە یاریی یەکەمیشدا لە بەغد بە یانەی قوە جەوییە دۆڕا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی دهۆک لە یاریگەی خۆیدا دوو خاڵی لە دەست دا

یانەی دهۆک لە یاریگەی خۆیدا دوو خاڵی لە دەست دا

یانەی زاخۆ راهێنەر و یاریزانەکانی سزادا

یانەی زاخۆ راهێنەر و یاریزانەکانی سزادا