بە 36 گوند و پێنج شارۆچکە تێدەپەڕێت

رێچکەی چیای زاگرۆس بە فەرمی راگەیه‌ندرا

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێچکەی چیای زاگرۆس به‌ فه‌رمى له‌هه‌ىرێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا، كه‌ لە لایەن رێکخراوی رێچکەکانی کوردستان بۆ گەشەپێدان ماوەی حه‌وت ساڵه‌ کاری تێدا ده‌كرێت.

رێچکەی چیای زاگرۆس Zagros Mountain Trail کە رێگایەکی 215 كیلۆمه‌تریه‌‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان لە گوندی شوش، ئاکرێ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ بناری چیای هەڵگورد.

بە 36 گوند و پێنج شارۆچکە له‌وانه‌ش ئاکرێ، دینارتە، سۆران، رواندز و چۆمان تێپەڕ دەبێت و درێژترین رێچکەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31.10.2023، ئه‌مه‌ل جه‌لال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هیواخوازه‌ رێچکەی زیاتر لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دروست بکرێت.

ده‌شڵێت “گەشبینم ساڵانە ئەم رێچکەیە سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی بیانی رادەکێشیت و دەبێتە سەکۆیەک بۆ بە زیندووهێشتنەوەی مێژوو و پێکەوە ژیانی ناوازەی ناوچەکە”.

ئاماژەی بەوەش داوه‌، هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هەندێک وڵاتانی ناوچەکە زۆر گونجاوە بۆ هەبوونی رێچکە و و هاوکات دەرفەتی کاریش دەرەخسێنێت بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانەی، کە دەکەونە سەر رێچكه‌ی چیای زاگرۆس.

“ئەم رێچکەیە دەبێتە هۆی زیاتر ئاشنابوونی گەشتیارانی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بە کولتوور، مێژوو، شارستانیەت و روحیەتی میواندۆستی کوردستانیان” ئه‌مه‌ش قسه‌ى ئه‌مه‌ل جه‌لاله‌.

"دەستێک لە پشت سووتانی دارستانەکانی زاگرۆس هەیە"

شوێنه‌وارێك ده‌یسه‌لمێنێت گه‌لانى زاگروس له‌ پشده...

شوێنه‌وارێك ده‌یسه‌لمێنێت گه‌لانى زاگروس له‌ پشده‌ر بوون