کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان كه‌مده‌كرێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزیرى خوێندنى باڵای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هاوشێوەى ساڵانى رابردوو بە رێژەى 10٪ و تا 20٪ی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان داشکێنرا.
ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم، رایگه‌یاند، بۆ ئەمساڵیش داشکانى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەردەوامە، لەپاڵ ئەم داشکانەشدا دەبێت زانکۆکان هاوکاری زیاتری خوێندکاران بکەن.
ئه‌م لێدوانانه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا دوای کۆبونەوەى لەگەڵ سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى کوردستان دێت، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، کرێى خوێندن لە زانکۆ حکومییەکان بە گشتى و زانکۆ تایبەتەکان بە شێوەیەکى تایبەت، هاوشێوەى ساڵانى رابردوو بە رێژەى 10٪ تا 20٪ كه‌مكرایه‌وه.
هاوكات به پێی زانیارییه‌كانی 964 فەرمانێکی وەزاری له وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ژمارە (1397) به رێكه‌وتنی ئه‌مڕۆ 31.10.2023 به واژۆی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ده‌رچووه، بڕیاری کەمکردەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و کۆلیژە زانکۆیی و پەیمانگە تایبەتەکان دراوه.
لە فەرمانەکەدا هاتووە، بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ تایبەتەکەتان بە رێژەی 10% لەو زانکۆیانەی لە دوایین پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکان لە گرووپی (B)ـین.
هەروەها ئەو زانکۆ تایبەتانەی لە گرووپی (C)ـین بە رێژەی 15% و زانکۆ تایبەتەکانی گرووپی (D)ـین بە رێژەی 20% کرێی خوێندنیان کەمدەکرێتەوە بۆ ئەمساڵی خوێندن.
هاوکات لە کۆلیژە زانکۆییەکان و پەیمانگە تایبەتەکان، بڕیاردراوە بە رێژەی 20% کرێی خوێندن کەم بکرێتەوە.