لە کەسێکی داو گیانی لەدەستدا دواتر دەستگیر کرا

964+

درەنگانی شەوی رابردوولە سۆران کەسێک بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتیەک دەدات و رادەکات و لەلایەن هاوڵاتیەکی ترەوە دەبردرێت بۆ نەخۆشخانە لە وێ گیانلەدەستدەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، رووداوەکە کاتژمێر 11:00 شەوی رابردوو بووە، ئەوکەسە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی پێبووە و کە لە کەسێکی داوە ورایکردووە، دواتر لە ماوەیەکی کەمدا توانراوە دەستگیر بکرێت.

دەشڵێت، ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە ناوی فەرهاد رەسول ئەبوبەکرە.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کەسەکە کراوەتەوە رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە

ئ