964+
ئێوارەی ئەمڕۆ بووە
لەسەر کوشتنی ئاسایشەکەی بەردەڕەش دوو کەس دەستگیرکران
964+
ژووری هەواڵ
دوای ئەوەی دوێنێ شەممە گەنجێک کە پیشەی ئاسایشە لە گەڕەکی رزگاری قەزای بەردەڕەش بە کوژراوی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە، ئەمڕۆ دوو تۆمەتبار لەسەر ئەم کەیسە دەستگیرکران.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسایشی ئاکرێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، ئاسایش دەڵێت، “دوای ئەوەی کارمەندێکی ئاسایشی بەردەڕەش بەشێوەیەکی دڕندانە لە گەڕەکی رزگاری کوژرا، ئەمڕۆ دوو تۆمەتبار بەناوەکانی ( م.خ.خ ) و ( ه.ر.ق) دەستگیرکران و دانیان بە ئەنجامدانی تاوانەکەنا”.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەردەڕەش، بەیانی کاتژمێر 9:00 بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی ئەنجامبدات و وردەکاری لەسەر کەیسەکە رادەگەیەنێت.
شایەتحاڵێک قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، “ئەوانەی دەستگیرکراون، ژن و پیاوێکن و کەسی نزیکی کوژراوەکەن”.
بەرەبەیانی دوێنێ پۆلیسی بەردەڕەش لە رووداوێکی کوشتن ئاگادارکرانەوە، دەرکەوت گەنجێک کە پیشەی ئاسایشە و تەمەنی 35 ساڵە لەماڵەکەی کوژراوە.