دیمه‌نێكی چاندنى به‌رووبومى زستانه (گه‌نم و جۆ) له ده‌ڤه‌رى برادۆست ... وێنه: سۆشیال میدیا
تا ئێستا 50 ملیمه‌تر باران باریوه
سیده‌كان ده‌ستى به چاندنى گه‌نم و جۆ كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان جوتیاران ده‌ستیان به چاندنى گه‌نم و جۆ كرد، هۆكارى زوو ده‌ستپێكردنى ئه‌م چاندنه‌ش وه‌ك كشتو‌كاڵى ئه‌و سنووره باسی ده‌كات، بارانبارینى پێویسته.
ساڵانه له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان، حه‌وت هه‌زار و 500 دۆنم به هه‌ردوو به‌روبومى زستانه و هاوینه ده‌چێندرێت، له‌وانه‌ش چوار هه‌زار و 400 دۆنم بۆ به‌روبومى زستانه و سێ هه‌زار و 100 دۆنمیش بۆ به‌روبوومى هاوینه.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى سیده‌كان به 964ـى وت، ئه‌مساڵ بارانبارین زوو له سنووره‌كه‌یان ده‌ستیپێكردووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه جوتیاران زووتر ده‌ست به چاندنى گه‌نم و جۆ بكه‌ن.
وتیشی “تا ئێستا 50 ملیمه‌تر باران باریوه، ئه‌مه‌ش بۆ چاندنى به‌روبوومى زستانه گونجاوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌م بارانبارینه، به‌شێك له جوتیارانى سنووره‌كه‌یان پێش چاندنى به‌روبومى زستانه‌یان، زه‌وییه‌كانیان “رووسه” ده‌كه‌ن ئینجا ده‌یچێنن.
رووسه، بریتییه له ته‌ڕكردنى ئه‌و زه‌وییه‌ى، كه ده‌یانه‌وێت به‌روبومه‌كه‌ى لێ بچێنن، به ئاوى بیر و رووباره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى له شینبوونى به‌روبومه‌كه‌یان دڵنیا ببنه‌وه.
به قسه‌ى عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، سنووره‌كه‌یان كوێستانییه و كاتى چاندنى به‌روبوومى زستانه‌یان له مانگى تشرینى یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات و مانگى ته‌مموزیش به‌رهه‌مه‌كه دروێنه ده‌كرێت.