تركتۆرێك جاڕهگهنمێك دهكێڵێتهوه... وێنه: سۆسیال میدیا
له مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ
دواى گه‌نم ده‌ست به چاندنى گه‌نمه‌شامی ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌خمور ده‌ڵێت، جوتیارانى مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ، دواى دروێنه‌ى گه‌نم، راسته‌وخۆ له جاڕه گه‌نمه‌كانیان گه‌نمه‌شامى ده‌چێنن.
گه‌نمه‌شامى، بەرووبوومێکی هاوینەی تەمەن کورتە، لە رووی گرنگی خۆراکییەوە لە دوای گەنم و برنج بە چوارەم بەرووبووم دادەنرێ لە جیهاندا ، لە هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به فراوانى روو له چاندنى كراوه.
سه‌لمان هاشم، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌خمور، به 964ـى وت “دواى ته‌واوبوونى دروێنه‌ى گه‌نم له ده‌شته‌كانى مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ، راسته‌وخۆ له جاڕهگهنمهكاندا ده‌ست به چاندنى گه‌نمه شامى ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ له سنوورى مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ نزیكه‌ى 325 هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نم و جۆ داچێندرابوو، كه تیایدا 125 هه‌زار دۆنمى به‌راو و 200 هه‌زار دۆنمیش دێمی بووه.
وتیشی “مه‌رج نیه ته‌واوى ئه‌و زه‌ویانه‌ى ئه‌مساڵ كراونه‌ته گه‌نم، هه‌مووى بكرێته‌وه به گه‌نمه‌شامى، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت نزیكه‌ى 10 هه‌زار دۆنم زه‌وى گه‌نمه‌شامى بچێندرێت” .