پێوەدانی ماریش هەیە

بالیسان هاوینه‌كه‌ى به‌بێ پێوه‌دانى دوو پشك به‌ڕێ نه‌كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زیاتر له‌ 200 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشك له‌ سنوورى ناحیه‌ى بالیسان له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تۆماركراوه‌.

964 ئه‌و ئاماره‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتیی بالیسان وه‌رگرتووه‌ و رێکەوتی ئاماره‌كه‌ش بۆ مانگه‌كانى ئایار تا تشرینی یه‌كه‌می ئەمساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

فه‌رهاد شێخوه‌سانى، به‌رپرسی كارگێڕیى نه‌خۆشخانه‌ى بالیسان بۆ 964 ئاشكراى كرد، له‌ ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا 201 حاڵه‌تى دووپشك پێوه‌دانیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تۆمار كردووه‌.

وتیشى “حاڵه‌ته‌كان به‌ ته‌نیا له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ نه‌بوونه، به‌ڵكو ته‌واوى گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا وه‌كو پێویست دژه‌ژه‌هرى دووپشك پێوه‌دانیان هه‌بووه‌، هیچ یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ پێویستى به‌وه‌ نه‌بووه‌ بنێردرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شه‌قڵاوه‌ یان هه‌ولێر.

به‌ قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌خۆشخانه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا دوو حاڵه‌تى پێده‌دانى ماریان هه‌بووه‌، یه‌كێك له‌وانه‌یان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ركردن.

له‌ماوه‌ى مانگێكدا 92 حاڵه‌تى مارو دووپشك پێوه‌دان ل...

له‌ماوه‌ى مانگێكدا 92 حاڵه‌تى مارو دووپشك پێوه‌دان له‌ به‌رده‌ڕه‌ش هه‌بووه‌

پزیشكێكی ڤێتەرنەری: رواندز مار و دووپشكی كوشندەی لێیە

پزیشكێكی ڤێتەرنەری: رواندز مار و دووپشكی كوشندەی لێیە