بریندارێکی دیکە قەرەچووغ
پێش ئه‌وه‌ی بینێرن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گیانی به‌خشی
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28.10.2023 بریندارێكی دیكه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق گیانی له‌ده‌ست دا،
موقه‌ده‌م پوشۆ خالید سه‌عید، دوای ئەوەی لە رووبەڕوونەوەی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراقی به سه‌ختی بریندار بوو، ئەمڕۆ كاتژمێر حه‌وتی بەیانی گیانی بەخشی.
راگەیاندنی نەخۆشخانەی cmcهه‌واڵه‌كه‌ی بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه.
هۆگر خالید، برای موقه‌ده‌م پوشۆیه و بە 964 وت، بڕیاربوو سبه‌ی یەكشەمە برایه‌كه‌م بنێردرێته بۆ دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەركردن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌یانی گیانی به‌خشی و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه پزیشكی داد.
دواین رەوشی مەخمور و چیای قەرەچوغ لەم هەواڵەیە
موقه‌دم پوشۆ خالید سه‌عید، تەمەنی 50 ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، دوو كوڕ و سێ كچ، دانیشتووی گوندی پیرداودە لە ناحیەی شەمامك، به وته‌ی براكه‌ی لە تەمەنی 17 ساڵییەوە بووه‌ته پێشمەرگە.
ئه‌و لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەسەر وەرگرتنەوەی بنكە سەربازییەكانی چیایی قەرەچوغ، ئێوارەی یەكشەمەی رابردوو 22.10.2023 بریندار بوو، ئه‌مڕۆش گیانی سپارد، كه بووه چواره‌مین پێشمه‌رگه به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه گیان ببه‌خشێت، كه سێ له‌وان پله‌ی سه‌ربازییان هه‌بوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا