شێوەکاری سێ شاری رۆژهەڵاتی کوردستانن

35 شێوەکاری رۆژهەڵات تابلۆکانیان لە سلێمانی نمایش دەکەن

964+

پێشەوا محەمەد

35 شێوەکاری شارەکانی هەمەدان، سەقز و مهاباد دێنە سلێمانی و لە پێشانگایەکدا تابلۆکانیان نمایش دەکەن.

پێشانگاکە لە لایەن ناوەندی حەوت رەنگە لە سلێمانی و لە 1.12.2023 دەکرێتەوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و 70 تابلۆی تێدا نمایش دەکرێت.

بەختیار سەعید، سەرپەرشتیاری ناوەندی حەوت رەنگە بە 964ـی راگەیاند، گرنگە شێوەکارانی شاری سلێمانی و هەرێم ئەزموونی هونەرمەندانی دەرەوەی خۆیان ببینن و سوود لە ئەزموونی یەکتری ببینن.

وتیشی، “پێشانگاکە دەبێتە هۆکارێک بۆ دروستکردنی پەیوەندی هونەری و ئەگەری دروستبوونی پڕۆژەی هاوبەش لەنێوان هونەرمەندانی هەردوولادا”.

ئەوە یەکەمجارە ژمارەیەک شێوەکاری رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سلێمانی لە پێشانگایەکدا بەرهەمەکانیان پیشان بدەن.

48 ده‌زگای چاپ و كتێبخانه‌ بایكۆتی پێشانگای كتێبی سلێم...

48 ده‌زگای چاپ و كتێبخانه‌ بایكۆتی پێشانگای كتێبی سلێمانی ده‌كه‌ن