"کەڕو دەکەن"

هۆشداری لە ئاودانی باخە هەنار دەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

کشتوکاڵی دوکان هۆشداری دەداتە خاوەن باخە هەنارەکانی گوندی قەمچووغە بەوەی ئەگەر ئاوی زۆری باخەکانیان بدەن هەنارەکانیان تووشی نەخۆشی دەبن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەسەر داوای جوتیارێک سەردانی باخی هەنارێکی گوندەکەیان کردووە کە نەخۆشی لێیداوە، بۆیان دەرکەوتووە بەهۆی زۆردانی ئاو و بەرزیی شێی گوندەکە باخە هەنارەکە تووشی کەڕوو بووە.

ناسکە عومەر فەتاح، لێپرسراوی هۆبەی پاراستنی رووەک لە کشتوکاڵی دوکان بە 964ـی راگەیاند، ئەو سنوورە ئاو و شێی زۆرە و زۆر ئاودانی ئەو باخانە هەنارەکان لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی نزیک دەکاتەوە.

دەشڵێت، لەم وەرزەدا لە سەرجەم شوێنەکان پێویستە گڵی چواردەوری هەنارەکان بە تەواوی وشک ببێتەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی ئاڵوگۆڕی هەوا لەنێوان رەگ و خاکەکەدا رووبدات و پاشان ئاو بدرێتەوە.

ئەو پسپۆڕە کشتوکاڵییە وتیشی، “گرنگە جوتیاران لەو گوندە و شوێنەکانی تری کوردستانیش ئاودانی باخی هەنار بۆ 20 رۆژ جارێک کەم بکەنەوە یان بەتەواوی ئاودان بنبڕ بکرێت ئەگەر بێت و بارانبارین دوانەکەوێت”.

لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی هەنارە و لە بازاڕەکانی کوردستان هەناری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەردەستن و ئەمساڵیش بە ساڵێکی باشی بەرهەمی هەنار ناودەبرێت.

“پێویستە لق ق پۆپە تووشبووەکان لە هاوین و زستاندا ببڕدرێن و چواردەورەکەی بە پاکوخاوێنی بهێڵدرێتەوە بۆ ئەوەی سەرهەنەداتەوە”، ئەوەش قسەی ناسکە عومەرە.

قەمچووغە گوندێکی سەر بە قەزای دوکانە لە پارێزگای سلێمانی.

دەردی کشتوکاڵی تینی بۆ جوتیارێکی سنووری قەزای دوکان هێ...

دەردی کشتوکاڵی تینی بۆ جوتیارێکی سنووری قەزای دوکان هێناوە