"نەوتیش دەگات بە شارەکان و دەوربەری"

سامانە سروشتییەکان: بەنزینی 750 دیناری دەدەینە بەنزینخانەکان

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاویکردەوە، رۆژانە راستەوخۆ بڕی یەک ملیۆن و 872 هەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵی بە نرخی 750 دیناری دابین دەكات.

لە بارەی نەوتیشەوە وەزارەتەکە دەڵێت، ئامانجیان نەوتی سپی بگات بە هەموو ناوچەکان بەتایبەت سەنتەری شارەکان و دەوروبەری.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.10.2023 لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، لە رێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە ئەو بڕە بەنزینە دابەش دەكات، مۆڵەتی بە كۆمپانیا و بەنزینخانەكانیش دراوە بە مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت و بە كوالێتییەكی باش بەنزین دابین بكەن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەمزوانە كێشەی بەنزین چا...

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەمزوانە كێشەی بەنزین چارەسەر دەکرێت

لە بارەی پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا ئاماژەی بەوەکردووە، توانراوە لە ماوەیەكی كەمدا پرۆسەی دابەشكردنەکە بە سەركەوتوویی بەسەر ماڵاندا جێبەجێ بكرێت و نرخەكانیش لە بازاڕدا ڕووی لەدابەزینە.

بە پێی داتای ئەو وەزارەتە بێت، لە ماوەی 10 رۆژدا توانراوە 73 ملیۆن و 448هەزار 622 لیتر نەوتی سپی دابین بكرێت و بڕی 40 ملیۆن و787هەزار لیتر لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش بكرێت و 203 هەزار و 935 هەزار خێزان سوودمەند بن، ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتیانەش بگرێتەوە كە ساڵی رابردوو نەتوانرا نەوتییان بەسەردا دابەش بكرێت، بە تایبەتی ناو شار و دەوروبەری.