سنووری کێلێ
کۆڵبەرێک کوژرا
964+
پێشەوا محەمەد
کۆڵبەرێکی دانیشتووی شاری بانە لە سنووری کێلێی شارەکە “بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژرا”، رێکخراوی هەنگاو وادەڵێت.
کۆڵبەرەکە ناوی موحسین عەبدوڵاهییە و تەمەنی 35 ساڵە و باوکی چوار منداڵ بووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات رایگەیاندووە، رووداوەکە رۆژی سێشەممە 24.10.2023 روویداوە و “ئەو چەکدارەی تەقەی لێکردووە زۆر لە نزیکییەوە بووە”.
ئەوەش هاتووە، “ئەو کۆڵبەرە لە کاتی هێرشکردنەکەدا سەری هیچ کۆڵێکی پێ نەبووە”.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوەکە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە دوو کۆڵبەر کوژراون 14ـی دیکەش بریندار بوون.