سبه‌ی ماراسۆنە
دیوی ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی 60 مه‌تری داده‌خرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی لە ژێر دروشمى (وەرزش کۆمان دەکاتەوە) دەیەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتیى هەولێر بە بەشدارى سه‌دان کەس لە هەولێر بەڕێوەبچێت، بۆ ئه‌مه‌ش سایدی ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی 60 مه‌تری بۆ چه‌ند كاتژمێرێك داده‌خرێت.
عه‌بدولستار یونس سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن به 964ی وت، سێ جۆر پێشبڕكێ له ماراسۆنه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی 42 كیلۆمه‌تر، راكردنی 12 كیلۆمه‌تر و راكردنی 2 كیلۆمه‌تر.
وتیشی، تا ئێستا سه‌رووی سێ هه‌زار كه‌س خۆیان ناونووس كردووه بۆ به‌شداریكردن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 100 كه‌س له وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ به‌شداریكردن گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر، به تایبه‌تی له وڵاتانی ئێران، توركیا، چین و دانیمارك و چه‌ند وڵاتێكی دیكه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، ده‌ستپێكی ماراسۆنه له ده‌رگای به‌رامبه‌ر هوتێل دیڤان ده‌بێت له پێش پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان، كۆتاییه‌كه‌شی له ده‌رگای به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌ر له پاره‌كه‌كه‌دا.
عه‌بدولستار یونس ئه‌وه‌شی باس كرد “تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ناونووسین بۆ به‌شداریكردن له ماراسۆنه‌كه كراوه ده‌بێت، كه له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ناو ده‌نووسرێت”.
له لایه‌كی دیكه‌وه فازڵ حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر7:30خولەکی بەیانی تا کاتژمێر12:30 نیوەڕۆ، شەقامی بازنەیی 60 مەتری، دیوی دەرەوەی شەقامەکە بەڕووی شوفێراندا دادەخرێت، بەهۆی بەڕێوەچونی ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە ماوەی چەند کاتژمێری داخستنەکەدا شوفێران دەتوانن شەقامە لاوەکییەکانی هاوڕێک لەگەڵ 60 مەتری وەک رێگای بەدیل بەکاربێنن.
یه‌كه‌م ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له 2011 ئه‌نجامدرا و ئه‌م ساڵ ده‌یه‌م جاره دێته ئه‌نجامدان، به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دوو ساڵ ماراسۆنه‌كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام نه‌درا.