بۆردومان كرا و خەڵک ترساوە
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له سنووری شیلادزێ بیسترا
964+
زه‌ید كۆچه‌ر
كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له سنووری ناحیه‌ی شیلادزێ بیسترا، كه به گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ده‌ست كه‌وتووه، پێده‌چێت بۆردومانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ناحیه‌ی شیلادزێ، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، زانیارییه‌كانی 964ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ی جه‌نگی به ئاسمانی ناحیه‌ی شیلادزێ سووڕایه‌وه و بینراوه، دواتریش بۆردومانی گردێكی به‌رزی كرد، كه زۆر له گوندی خاستوو نزیكه، بۆردومانه‌كه ده‌نگێكی زۆر به‌رزی هه‌بوو”.
وتیشی، ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج هاوڵاتی لێ نیشته‌جێ نییه، به‌ڵام زۆر نزیكی گونده‌كه‌یه، بۆیه ده‌نگه‌كه زۆر به‌هێز بیسترا.
عەباس عه‌لی، دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ به 964ی راگه‌یاند، به دووری دوو كیلۆمه‌تر له كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بۆردومانی شوێنێك كراوه، كه گردێكی به‌رزه و به “چیای زێباریان” ناسراوه.
وتیشی، ده‌نگه‌كه‌ی زۆر به‌هێز بوو، ژن و منداڵ زۆر ترساون و ناوچه‌كه‌یان له‌رزیوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی چه‌ند ماڵێكیش شكابن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی 964 ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومان كراوه، هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ی لێیه و گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌ی توركیا شوێنه‌كه‌یان بۆردومان كردبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا